ڕاپۆرت

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

ڕۆژی یەکشەنبە ڕێکەوتی ۹۸/۰۶/۱۷ هەتاوی (۲۰۱۹/۰۹/۰۸ زایینی) لە مەکۆی فەرهەنگی هونەری ئیڕشادی بانە، بنکەی بەڕۆژەی بانە میوانداری زۆر بەڕێز سالح بێچار، شاعیری ناسراو و زۆر خۆشەویستی شاری سلێمانی بو. لە کۆڕێکی خنجیلانە کە بە کۆبونەوەی تاقمێک لە شاعیرانی بانە و لایەنگرانی شێعر بەڕێوە چو، ساڵح بێچار لە ئاخرین کتێبی خۆی کە بریتی بو لە دێوانی سالح بێچار (لە ۲۰۱۹ لە سلێمانی چاپ کراوە) چەن بەرهەمی نوێ و ناوازەی پێشکەش هاندەران کرد. لە هەمان کات، بەڕێزان سۆران حوسێنی، ک.د ‌آزاد، فواد جەهانی، عەلی مەحموودی، ئامانج باران و چەند شاعیری کەی ئەندامی بەڕۆژە، کۆڕەکەیان بە خوێندنەوەی شێعر و بابەتی هونەری ڕازاندەوە.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

یەکێک لە سورپڕایزەکانی کۆرەکە، بەڕیز هادی غەفووری، هونەرمەندی دنگ خۆشی شارەکەمان بو کە یەکێک لە بەرهەمەکانی خۆی لە شێعرێکی سالح بێچار کەڵک وەرگرتبو و بە بەخشینی ئاڵبۆمی نوێی خۆی وەک دیاریێک بۆ سالح بێچار، مایەی دڵخوشی شاعیری سلێمانی بو.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

ژیان نامەی کورتی ساڵح بێچار (سەرچاوە: ویکی پێدیا)

ساڵح بێچار لەدایکبووی ١\٧\١٩۶٧ سلێمانی گەڕەکی سەرشەقامە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨۴ تا ١٩٨٨ لە سەر شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی کتێبفرۆش بووە، بەو ھۆیەوە زۆرێک لە خوێنەران، نووسەران، شاعیران، ھونەرمەندان و رووناکبیرانی ئەوسای سلێمانی ناسیوە و دەیناسن. زۆرتریش بڵاوکراوەکانی ی. ن. ک و کۆمەڵەی رەنجدەران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ی دەفرۆشت و بڵاودەکردەوە. ساڵی ١٩٨٢، لە سەردەمی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی خەڵکی سلێمانی لە گەڕەکی مەجیدبەگ پەیوەندیی بە رێکخستنە نھێنییەکانی کۆمەڵەی رەجدەرانی کوردستان (کۆڕەک)ـەوە کردووە. رۆژی ١٠\٢\١٩٩١ لەگەڵ خاتوو منیرە رەسوڵ بوونە ھاوسەرو ئێستا خاوەنی سێ کچی و دوو کوڕن.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

چالاکییە ئەدەبییەکان

بێچار یەکەم شیعری ٢٠\١٠\١٩٨٣ لە رۆژنامەی (ھاوکاری) دا بڵاوکراوەتەوە. مایسی ١٩٨۵ شیعری لە ژمارە (١٠)ی گۆڤاری گزنگ ی یەکێتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ بڵاوبووەتەوە. یەکەم چیرۆکی رۆژی ھەینی ٣١\١\١٩٨۶ بە ناوی (نوێبوونەوەی زامی دەروونێک) لە کۆڕێکی ھاوبەشی چیرۆک خوێندنەوە لەگەڵ دڵسۆز حەمە و رێزان حسێن دا خوێندەوە کە لە ھۆڵی یەکێتی نەقابەکانی کرێکاران سازکرا.

لە زۆربەی کۆڕە ئەدەبییەکانی ساڵانی ھەشتاکانی سلێمانی بە شیعر، چیرۆک و نووسین بەشداریی ھەبووە و لە ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاوە شیعر و چیرۆکی زۆری بڵاوبووەتەوە.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

کتێبە چاپکراوەکان

“ئەوان مرۆڤن بەرلەوەی بەساڵچووبن” ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن رێکخراوی HelpAgeی بریتانییەوە لە سلێمانی چاپ‌و بڵاوکرایەوە کە نامیلکەیەکە دەربارەی رەوشی ژیان‌و گوزەرانی توێژی بەساڵاچووان لە ھەرێمی کوردستان.
“فریشتەسپییەکان” بەھاوکاری کۆمەڵەی پەرستارانی کوردستان – ٢٠٠۵ سلێمانی.
“ھاوڕێیانی ژینگە” – ئۆپەرێت بۆ منداڵان ٢٠١٢ سلێمانی.
“دیوانی ساڵح بێچار” ٢٠١٩ سلێمانی – چاپخانەی کارۆ
لە ١٣\۵\٢٠٠۵ خەڵاتی پێزانینی بەڕێز مام جەلالی وەرگرتووە، لەبەرامبەر بەشداریکردنی لە ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێ لە شاخ.

لە ٢٠\۶\٢٠٠٠ وە لە ناوەندی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی دەستەی نووسەرانی ھەفتەنامەی زانکۆ، لێپرسراوی رادیۆی زانکۆ و پاشان لێپرسراوی ماڵپەڕی ناوەندی ناوبراو بووە.

لە ٢٠٠٠ تا ٢٠٠۴ لێپرسراوی بەشی لاتینی و بەڕێوەبەری نووسینی مانگنامەی بەدرخان بووە.

لە ١\٣\٢٠٠٧ تا ٣\۴\٢٠١٣ لێپرسراوی ماڵپەڕی کوردسات بووە.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار

دەیان شیعری بێچار لەلایەن ئەم ھونەرمەندانەی کوردستانەوە کراون بە گۆرانی:

١- عەدنان کەریم ٢- شەھێن تاڵەبانی ٣- دیاری قەرەداخی ۴- چۆپی فەتاح ۵- خالید رەشید ۶- لوقمان سەلیم ٧- ئاریان کەریم ٨- زاھیر جەلال ٩- رەوا جەمال ١٠- ئاڤان جەمال ١١- کیژان ئیبراھیم خەیات ١٢- محەمەد رەئوف کەرکوکی ١٣- نیان عەبدوڵڵا ١۴- موحسین عەبدوڵڵا ١۵- محەمەد عەبدول ١۶- کازم ئیبراھیم ١٧- شوانە (برای میکایل) ١٨- ئاڵا عومەر ١٩- چیا فەتاح ٢٠- ھیوا عارف ٢١- ئەکرەم رەشید ٢٢- سیاوەش ماملێ ٢٣- حەمید عوسمان ٢۴- کامەران عومەر ٢۵- زەردەشت بانەیی ٢۶- ھونەر بابان ٢٧- ئەنجام عەبدولواحید ٢٨- ئالان جەمال ٢٩- شیلان عوسمان ٣٠- سەرکار ھیرانی ٣١- بەختیار ساڵح ٣٢- ئاسۆ مەحمود ٣٣- کەنار تەھا ٣۴- سێوە کامیل و ڤیلیا شوان… ھتد.

چەندین شیعری ساڵح بێچار وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی: ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی.

کورتەیەک لە چالاکییەکان
ئەندامی یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی کورد ١۵-١٧\١٠\١٩٩١، شەقڵاوە بووە.
ئەندامی کۆڕی رۆشنبیری کورد – سلێمانی، بووە ١٩٩٢.
ئەندامی کۆنگرەی دامەزرێنەری بنکەی ئەدەبی و رووناکبیریی گەلاوێژ بووە ١٩٩۶.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی چیرۆک – سلێمانی بووە، ١٩٩٨.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠ دا وەک لاتینیزان لە بەشی تێکستی کەناڵی کوردسات دامەزراوە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی رووناکبیریی شارباژێڕ- ٢٠٠٨.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ـە
دامەزرێنەری کۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی ٢٠١۴.
لە ٨-۵-٢٠١٣ تا ٣٠-١١-٢٠١۵ کارمەندی بنکەی ژین و سەرنووسەری ماڵپەڕی نبکەی ناوبراو بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە لێپرسراوی لاپەڕەی لاتینی گۆڤاری پەپوولەی مناڵانە کە رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان لە سلێمانی دەریدەکات.
ئێستا ئامادەکار و سەرپەرشتیاری پاشکۆی مانگانەی (یادگار) ی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) یە.

ڕاپۆرتێک لە میوانداری بەڕۆژە لە ساڵح بێچار
پێداچون

پاسخی بگذارید

بستن