شێعرموبین ڕەحیمی (نەبەز)

کیژی بانە – موبین ڕەحیمی (نەبەز)

کیژی بانە

قژت شابەیتی خەونی شاعیرانە
غەزەل کیژی قەسیدەی شاری بانە
وشەت گوللەی خەباتی ئاربەبایە
بەرامبەر تۆپی لاساری زەمانە
هەڵۆی شێعرم گرفتاری مژۆڵە
دەپێکی زاڵمانە و عاشقانە
چەما پشتم بە حەددی تاقی ئەبرۆت
دوو چاوت مەستن و قامچی بەوانە
بە خوێنی قارەمانان سوورە لێوت
هەڵاڵەی چۆمی خەندان چەن جوانە
ئەگەر ماچێکی لێوی گەرمی تۆ کەم
شێعر ئەڕژێ بەسەرما بۆردومانە
لە دەرسی بەندی دەستت هاتە دەستم
یەکەم هەنگاوی سەربەستی نەمانە
جلی کوردیت لەبەر بوو چوویە مەکتەب
بەهارم دی بە بەژنی حەوتەوانە
کەشێعرم تیژە بۆ باسی جوانیت
قەڵەم تیغە و بە منداڵی نەزانە

موبین ڕەحیمی نەبەز

هەر لەم شاعیرە

پەری – موبین ڕەحیمی

پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن