شێعرموبین ڕەحیمی (نەبەز)

پەری – موبین ڕەحیمی (نەبەز)

پەری - موبین ڕەحیمی (نەبەز)

پەری – موبین ڕەحیمی

بێ وەفاییت خەنجەرێکە و لەم دڵەت داوە پەری
کاتێ مردم جا دەزانی کێت لە دەست داوە پەری
چیم هەبوو بەخشیم بە چاوت تاوەکوو مەیلێ بکەی
زێترت پێویستە لێم و هەر خەفەت ماوە پەری
لێوی دانەت مەست ئەکا چاوت لە ڕێگام لا دەدا
شاعیرێ گومڕاە و مەستم زوڵفەکەت داوە پەری
تۆ پەری شێوەی پەریزادی پەری شێعری منی
نێردراوی ئاسمانە بۆ تۆ ئەم ناوە پەری
چاوەڕێم بەڵکوو تریفەی ڕوومەتت بێتە خەوم
ئەم خەیاڵەم هەر وەکوو ئەگریجەکەت خاوە پەری
زۆر بە ئازادی لەگەڵ با زوڵفەکەت یاری دەکا
دێتە بەرچاوم ژیانی خۆم بە بەر باوە پەری
ڕەنگی سووری ئاڵی ئاڵای ڕوومەت و ڕوخساری تۆ
خۆزگە دەمزانی لەباتی خوێنی چەن لاوە پەری
ڕامەمێنە بۆ چی خۆم خستۆتە بەر تیری موژەت
گیانفیدایی لەم وڵاتە زۆر لە زوو باوە پەری
بولبول و گوڵ گشتی شادن هەر من و تۆ دابڕاو
کوردم و مردم بەدەستی سووچ و مەوداوە پەری

موبین ڕەحیمی ( نەبەز )

ڕاو بۆچون

0%

امتیاز کاربران: 4.26 ( 16 رای)
پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن