ئاودێر (عەلی مەحمودی)شێعر

بیرەوەری – مامۆستا ئاودێر (عەلی مەحمودی)

شێعری بیرەوەری بە قەڵەم و بەده نگی مامۆستا ئاودێر

بیرەوەری

لەبیرت دێ ئەوبەیانیە
لێواولێو بە دڵ وهەستم
پڕم کرد بۆت لە ئاوی کانی
لە وێچنی هەر دوو دەستم

کاتێک نۆشیت بەعەشقەوە
زانیم تینوایەتیت شکاوە
خۆشت هەستت بەوەدەکرد
ئەگەر ئاوم بە دڵ داوە

ئەو یادە پیرۆزە گوڵم
ئاوێتە یە بە هەستمەوە
وێنەی هەردوو لێوەکانت
نەقشی بەستوە بەدەستمەوە

لەو کاتەوە بەیانیان
کەئەشۆرم دەم وچاوم
ئەڵێی لە بەر بارانێک دا
بۆچەند جارێک ماچ کراوم

بیرەوەری - مامۆستا ئاودێر (عەلی مەحمودی)

بیرەوەری – ئاودێر ۹۸/۱/۷

ژیان نامەی کورتی شاعیر

مامۆستا ئاودێر (عەلی مەحمودی) لە شاعیران و مامۆستایانی زانکۆ لە شاری بانەیە. بەڕێزیان لە ئەندامانی سەرەکی بنکەی بەڕۆژەی بانەیە (بەشی ماڵی). مامۆستا ئاودێری بەڕێز لە بواری شێعری نوێ وە هەر وەها شێعری کلاسیک، قەڵەمی بە توانای هەیە.

بیرەوەری - مامۆستا ئاودێر - عەلی مەحموودی - علی محمودی
برچسب ها
پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن