شێعرمەجید شیرانی

دیل – مەجید شیرانی (بێدڵ)

دیل

مەجید شیرانی (بێدڵ)

دیل - مەجید شیرانی (بێدڵ) - بنکەی بەڕۆژە

خۆزگەم بە کلە دیلە لە ناو چاوی ڕەشت دا
ئەڵماسی ڕەشە کاتێ خەمێ دێ بە لەشت دا
دەڕژێ بوڕشی زێڕ و زریوەت لە سەرا پا
هەر نازە، نزایەکە بە ڕووی ماهوەشت دا
مەرجێ کە هەبوو دین و دڵ و سەر دەمە ماچێ
هەر سێکت لەمن برد و بە ڵام گیانە نەشت دا
ئامانجی هەیە زێڕ کە پلەی ڕێزی ببا سەر
ئاوێزە لە ناو دەست و مل و گوارە کەشت دا
چاو، ئەبرۆ، دەم و دیان و قژ و گەردن و باڵا
سینگ و مەمک و سمت، بژاردەی لە دەشت دا
قەلبێکی ڕەئووف لازمە بۆ و جەستە جوانە
داوام هەیە لەو خوایە کە ڕۆژێکی بەشت دا
یا بەستنە یا کوشتنە بەو تیر و تەنافەت
تۆ چیتە لە گەڵ( بێدڵ)ە کەی چارە ڕەشت دا
(دیل – مەجید شیرانی / بێدڵ)

برچسب ها
پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن