حمێرا محەممەد ئەمینیشێعر

حمێرا محەممەد ئەمینی – شێعری نوێ

شێعرێکی نوێ بە قەڵەمی حمێرا محەممەد ئەمینی - انجمن بروژه بانه

حمێرا محەممەد ئەمینی

حمێرا محەممەد ئەمینی

نە پەنجەرە سێبەر
نە نیشتمان لە منا هیجرەت
من دەچمەوە فەرامۆشی و
غوربەت لە خۆ دەگرم

باران تەرجومەی تۆیە ژالیا
کە چۆڵ هەر ڕووانین و
برین قووڵتر لە
سەمای زام لە نارنج دا

ئێمە
کە
و
تن
ی
تەنیاییەکانی پاییز
تەماحی شێعر من و
نارنجیترین پەیف
لە پەنجەتا داگیرسام
کە تاریک چووی و مــن
لێڵ ڕژامە پەنجەرە

حیلانێک لە وشە
پەرتم ئەکاتە خەرەندێکی باڵابەرز و
ئێوارەیەکی شەرابی و
تابووتێک پڕ لە کاولیەکانی باران ….

تەنیاییم لێرە موستەتیلێک
لە بەرما تاریک
لە بەرما تەنگ
ئەم جەستەیە
تلاوتل به هەر بارێک
لە گۆشەی چەپا دەگیرسێم
لە گۆشەی چەپا دەسەکنێم .


هاوینی ۲۷۱۷

(ئەم شێعرە لە حەوتەنامەی سیروان
ژمارەی ۹۶۶ چاپ و بڵاو کراوەتەوە )

#حمێرا-محەممەد-ئەمینی

نقد و بررسی

امتیاز کاربران: 0.55 ( 1 رای)
برچسب ها
پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن