شێعرهەستیار

ئاوێنە – هەستیار ڕۆستەمی

… ئاوێنە …

ئێستا
لە تی ڤی ئاوێنە یەکدام
ژێرنووس ئەکەم
کراسی بەرت
بەرین تا شین و
تا ئەو گوڵانەی زەنگیانەت دەرخوار دان و
کوشتتن بە بەری لەشتەوە،
دواجار مەترسی چاوی نەزۆکت
تی ڤی ئاوێنەکەی پڕ کردم
لە سیگناڵی ڕووت و
لە دوگمەیەک وا دووریبووت
تا دووری
درەنگی کردم
بۆ پەرداخێ پێکەنین.
ئێستا
هەموو شەقامەکان
دڕدۆنگن و
لە تیرڕەسی پۆلیسەکاندام
بە قاچاغ!!!
سێبەرم
لە گڵۆپی دارتێلێدا جێ ئەهێڵم.
لەژێر سێدارەیەک
گۆمیلکەیەک ئاو،
سەرەونخوون مردن!!!
تا پەرەسێلکەیەک
لە خوێنم بخواتەوە و
هار ببێ لە گەنمەجاڕ و
لەو هەڕیانەی
پێستم بەپێوە ئەجوون.

ئاوێنە - هەستیار ڕۆستەمی - هستیار رستمی - بنکەی بەڕۆژە

پێناسەی شاعیر – هەستیار ڕۆستەمی

هەستیار ڕۆستەمی (هستیار رستمی) لە شاعیرانی شاری بانە وە لە ئەندامانی بنکەی بەڕۆژە یە. هەستیار لە بواری شێعری نوێ بەرهەمی زۆرە وە هەر بەم بۆنەوە لە ساڵی ۲۰۱۸ (میلادی) بە ڕۆژمێری ۳ سەرماوەرزی ۱۳۹۷ (شەمسی)، کۆبونەوەیێک لە دایرەی ئیڕشادی ئیسلامی بانە بۆ ناساندنی یەکەم کتێبی شێعری هەستیار بە ناوی “لاڤیا” بڵاو بۆوە. کتێبی شێعری “لاڤیا”، بە کۆمەڵێک شێعری تایبەت، سەردەمیانە و جیاواز ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بوتەوە.

ئاوێنە - هەستیار ڕۆستەمی - هستیار رستمی - بنکەی بەڕۆژە
برچسب ها
پێداچون

هەر لەم بابەتە

پاسخی بگذارید

بستن