چیرۆکحمێرا محەممەد ئەمینی

باڵندەکانی دەم کەل – حمێرا محەممەد ئەمینی – کورتە چیرۆک

باڵندەکانی دەم  کەل - حمێرا محەممەد ئەمینی - کورتە چیرۆک

“باڵندەکانی دەم کەل”

دوو تاک بازنەی ئاسنی
یەکیان لە دەستی منا و ئەویتر لە دەستی ئەودا!
قاچەکانم هێندە قوورس بوون بە دوامدا نەدەهاتن. بە جۆرێک کە ئەو ناچار بوو بە دوای خۆیا ڕامکێشێ.
کێمان ،کێمانی دەبرد؟
من یان ئەو ؟
ئەو بۆ ئاوا سووک و بێخەیاڵ هەنگاو هەڵدێنێ وەک ئەوەی بڵێی بە سەر هەورەکاندا بڕوا،
ئەی من بۆ ئاوا هەست بە ڕۆچوون و بۆشایی دەکەم؟
لە زەنا زەنای ئەم خەیاڵانەدا بووم،
سیخورمەیەکی تێکوتام.
ـ وەرەوە سەر خۆت.
چیت داوە بەسەر ئەم تاو و توێ کردنانەوە..
تۆ بۆ بژێوی ژیان ئەمە ئەکەی، جگە لەمەش هیچی پێوەندی بە تۆوە نییە.
گەیشتینە بەردەم سێدارەکە. کەلپچەکەم کردەوە.پەتەکەم خستە ملی.
وتی تەنیا داوایەکم هەیە .ئەو پەڕۆیە لابە لە سەر چاوم .
.پەڕۆ ڕەشەکەم لابرد .کەمێ چاوەکانی هەڵگڵۆفی.
ڕاست تماشای چاوەکانیم کرد، دوور دوور دەیڕوانی .
لێوەکانی بە بزە نەخشابوون.
بە خۆم نەزانی تا سوێرایی فرمێسکەکانمم هەست پێکرد. بە هەڵپەوە چاوەکانم سڕی. خوابکەم کەس نەیدیبێ.
باش بوو لە داخی بزەکانی ئەو کەس فرمێسکەکانی منی نەدی.
ئاسۆ ڕوون بوو ،سێ کۆتر دایان لە شەقەی باڵ.
دەمپایەکانی بەر بوونەوە و تاکێکی درا بە تۆقی سەرما، منیش لە خەو ڕاچڵەکام…

حمێرا محەممەد ئەمینی

ناسنامەی کورتی نوسەر

حمێرا محەممەد ئەمینی لە ئەندامانی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی هونەری “بەڕۆژە”ی بانەیە، بەڕێز محەممەد ئەمینی نوسەری بەتوانا لە بواری شێعری نوێ وە هەروەها کورتە چێرۆکە وە دانیشتوی شاری بانەیە…

هەروەها بخوێنەوە…

خەتی زیگزاگ – مەجید شیرانی (بێدڵ)
شێعرێکی تایبەت لە بەرهەمەکانی سۆران حوسێنی

# باڵندەکانی-دەم -کەل

برچسب ها
پێداچون

پاسخی بگذارید

بستن