مەجید شیرانی

خەتی زیگزاگ – مەجید شیرانی (بێدڵ)

خەتی زیگزاگ - مەجید شیرانی (بێدڵ) - بنکەی بروژە

خەتی زیگزاگ – مەجید شیرانی (بێدڵ)

ئەمن سوورم لەسەر عەشق و ئەویش سووری قەڵەم لێوە
چراسوور و خیابانیش دەلێن ئێمەش لەبەر ئێوە
“خەتی زیگزاگ” ە حالی من کەسێ لەم ناوە ناوەستێ
هەموو هاشوورە ئەم ژوورە هەموو ئاجوورە ئەم نێوە
گەلێ خز دێتە بەردەستم خەزانی سووری سێوی مەم
دەوەرزێنێ بە پاییزم خەزەڵ وەرزی گەڵا لێوە
خەیاڵم شڵپەڕێژی یارە ، شێعری تەڕ دەبارێنێ
مودێل و جوانی و نازی نیشانەی قیامەتی پێوە
بەکاتی نیوەڕۆ ڕۆژووم ئەمەچەن ڕۆژە دەشکێنم
بەڕوو وەک ڕۆژی ڕووناکە،بە زوڵفی عەینی پاشێوە
ئەگەردو دەستە شێعر و،سەنعەت و تەکنیک و ئەندێشەم
مەڕەنجێ لێم کەکازێوەش،کەمێ کایە، کەمێ زێوە
بەڕای من کارێکی گەورەێ، نەکروە حەزرەتی ئادەم
ئەگەرچی ئەو بەهەشتی خۆی، هەموو بەخشیوە بەو سێوە
بەقینی کێ لەقیمەت داوە،قەدرو قیمەتی(بێدڵ)?
دەمێکی هەست بە بوون ناکەم، سەرم. شێواوە بەم شێوە

ناسنامەی کورتی شاعیر

بەڕێز مەجید شیرانی بە نازناوی “بێدڵ” لە شاعیرانی شاری بانەی خۆشەویستە. شیرانی یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بەڕۆژەی بانە یە…

خەتی زیگزاگ - مەجید شیرانی (بێدڵ) - انجمن ادبی فرهنگی بروژه ی بانه
هەروەها بخوێنەوە:

سۆران حوسێنی – ترەققە بە ترەققە لە گەڵتام

برچسب ها
پێداچون

پاسخی بگذارید

بستن