سۆران حوسێنی

شێعرێکی تایبەت لە بەرهەمەکانی سۆران حوسێنی

سۆران حوسێنی

لە بەرهەمەکانی سۆران حوسێنی

ترەققە بە ترەققە
لە گەڵتام
کڵپە بە کڵپە لە ناخمدای
لە تۆ بیر دەکەمەوە
بە دەستەچیلەیەک
لە وشەوە
تۆ نەورۆزی
بە مەشخەڵێک لە حەزەوە
زستانت لە بەر پێدا دەتوێتەوە
کڕێوەت لێ دەکەوێتە خێسە
تۆ تاجێکی
بە سەر بەهارەوە
لە گڕ
لە بڵێسە
من؛ ون کانێکم لە باڕووت
چاوەڕێی پزیسکێ
تۆ داگیرسێیت
و چش
من ئەگەر دەبم بە سیاسووت!

برچسب ها
پێداچون

پاسخی بگذارید

بستن