کۆڕی لقی شێعری بەڕۆژە بانە

بنکەی بەڕۆژە ی بانە لە رۆژانی چوارشەم، کاتژمێر ۵:۳۰ دوانیوەڕۆ، کۆڕێکی تایبەت بە خوێندنەوەی شێعری هەیە. لقی شێعری بەڕۆژە لە ئیدارەی ئیڕشادی بانە، لە ژوری تایبەت بە بنکەی بەڕۆژە بەڕێوە ئەچێت.

کۆڕی لقی شێعری بەڕۆژە بانە

ئاکامی لقی شێعر بەڕۆژە

لەم کۆڕەدا، ئەندامانی بنکەی بەڕۆژە لە رۆژانی پێش بەڕێوەچونی کۆڕی شێعر، هۆنە و شێعری خۆیان لە سەر کاناڵی بنکەی بەڕۆژە دائەبەزێنن. دواتر بە کۆبونەوەی شاعیران، ئەندامان و لایەنگرانی شێعرو هونەر، قسە لەسەر شێعرەکان ئەکرێت و ڕا و بۆچونی خۆیان دەرئەبڕن و ئەبنە هەنگاوێک بۆ ڕۆیشتنە پێشەوەی ئەندامان.

کۆڕی لقی شێعری بەڕۆژە بانە

من ئەتوانم بێم بۆ کۆڕی شێعری بەڕۆژەی بانە؟

هاتن بۆ هەموانە!

لقی شێعر بەڕۆژە ئاستێکە بۆ هەمۆ شاعیرانو لایەنگرانی ئەدەب و هونەر. لەم کۆرە دا، چەن کاژمێرێک، لە سەر شێعر و بابەتەکانی وەک یەکی ئەدوێین. بەڕێوبەرایەتی لقی شێعر بە ئەستۆی خاتو شێوە (شنۆ) عەبدوڵاهیە.

کۆڕی لقی شێعری بەڕۆژە بانە
لینکی کاناڵی بەڕۆژە لە تێلێگرام

https://t.me/binkeyberoje

بستن